تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
13, ئهیلول 2021
ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ تاقی دەکاتەوە بۆ پیشان دانی بڵاو کراوەکانی کەسی دڵخواز لە سەرەوەی بڵاو کراوەکان
ئینستاگرام توڵێکی نوێ تاقی دەکاتەوە کە سوود بەخش دەبێت بۆ زۆرینەی بەکارهێنەران، بەکارهێنەران دەتوانن کەس یاخوود پەیجی دڵخوازی خۆیان دیاری بکەن و بڵاو کراوەکانی کەس یاخوود پەیجی دڵخواز لە سەرەوەی بڵاو کراوەکانی یەکێکی دیکە بێت، گەشەپێدەری مۆبایل Paluzzi وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە لە بەشی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەک
تایبەتمەندییەکە بە ناوی ‘Favorites’ دەبێت کە بە مانای دڵخواز دێت، هەروەها لیستەکە وەها پیشانی دەدات کە دەتوانیت پەیج، هەژماری کەسی، هەژماری خێزانەکەت، و زیاتریش بۆ لیستی دڵخواز زیاد بکەیت و لە سەرەوەی بڵاو کراوەکان بڵاو کراوەی ئەوان ببینیت
لە ئێستادا دیار نییە کە تایبەتمەندییەکە دەبێتە فەرمی لە نێو ئەپەکە یاخوود بە تەواوەتی لادەبرێت و زیاد ناکرێت، بەڵام بە پێی چەند سەرچاوەیەک بێت لە ئێستادا کۆمپانیاکە دەیەوێت کە تایبەتمەندییەکە بۆ ئەپەکە زیاد بکات لە دوای تەواو بوونی لە بەشی پەرەپێدان
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.