ئۆنەر 18, تشرینی یەکەم 2023

ئۆنەر مۆبایلی Honor Play 8Tی نمایش کرد

 

ئۆنەر مۆبایلێکی نوێی ئاست مامناوەندی لە چین بە ناوی Play 8T نمایش کرد. ڕوونمایەکی 6.8 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و ڕووناکی تاوەکو 850 نێت لە خۆ دەگرێت. مۆبایلەکە کار بە ڕووکاری Magic OS 7.2 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکات. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە لەگەڵ کامێرای 2 مێگاپێکسڵی قووڵی و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی MediaTek Dimensity 6080 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات لەسەر جێگیر کراوە.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 150 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 178 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ