کۆمپیوتەر
22, ئەیلوول 2020
بە فەرمی لاپتۆپی HP Pavilion 14 بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵەوە نمایش کرا
ئێچ پی Pavilionـی نوێ بەراورد بە نەوەی پێشوو
ئێچ پی Pavilion 14ـی نوێ بە نوێ کراوەتەوە لە ڕووی دیزاین و پرۆسێسەر و بوونی بژاردەی شەش ڕەنگ، پرۆسێسەرەکانی Intel Tiger Lake لە خۆ دەگرێت کە تایبەتن بە لاپتۆپە تەنکەکان، هەروەها گرافیک کاردی ناوەکی Nvidia Ge Force MX450 لە خۆ دەگرێت
ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتییە لە 84% و 27% ساردکردنەوەی لاپتۆپەکە باشتر کراوە، ئێچ پی شەش ڕەنگی جیاوازی بۆ لاپتۆپەکە بەردەست خستووە کە وڵات بۆ وڵات دەگۆڕێت لە ڕووی بەردەست خستنی ڕەنگەکانەوە، هەروەها ڕەنگەکان زۆرینەی تێکەڵەی دوو ڕەنگن و زۆر نایاب و جوانن:
Natural Silver
Warm Gold/Luminous Gold
Ceramic White/Natural Silver
Serene Pink/Tranquil Pink
Tranquil Pink/Natural Silver
Ceramic White/Rose Gold

سێ چەمانەوەی باریک لە گۆشەکانی لاپتۆپەکە بە دیار دەکەوێت و قەبارەی ڕوونماکەی 14 ئینجە و بە هەر سێ ڕوونی HD و FHD و UHD بەردەست دەخرێت، وە لە ڕووی دەرچەشەوە دەرچەی microSD و HDMI 2.0 و دوو دەرچەی USB Type-A و Headphone Jack 3.5mm لە خۆ دەگرێت، وای فای 6 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ Bluetooth 5 و بڵندگۆکانیشی لە جۆری بڕاندی B&O و هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت

لاپتۆکە بە هەر سێ نەوەی Core i3 و Core i5 و Core i7 بەردەست دەخرێت، هەروەها بیرگەی ناوەکی <span;>Intel Optane Memory H10 لە خۆ دەگرێت و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ 1 تێرابایت، خاوەن پاترییەکە کە بەرگەی 8 کاتژمێر و 45 خوولەک دەگرێت بۆ کاری ئاسایی و بە یەکجار بارگاوی کردنەوە و 50% پاترییەکە بە نیو کاتژمێر بارگاوی دەبێتەوە
لە مانگی 10 ئەمساڵ لە ئەمریکا دەست بە فرۆشتنی دەکرێت بە نرخی دەست پێکی 579.99 دۆلار و ئێچ پی بە تەواوەتی نرخی هەموو بژاردەکانی لاپتۆپەکەی ئاشکرا نەکردووە
ئێچ پی Pavilionـی نوێ بەراورد بە نەوەی پێشوو
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.