ئەپڵ
29, ئاب 2022
ئەپڵ بەردەست بوونی وەشانی iPadOS 16 دوا دەخات

لە پاش کۆنگرەی ڕاگەیاندنی هەردوو وەشانی iPadOS 16 و iOS 16، دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەپڵ وەشانی iPadOS 16 پاش iOS 16 بەردەست بخات، ئێستاش ئەم دەنگۆیە بوو بە ڕاستی و کۆمپانیای ئەپڵ بۆ پەڕەی TechCrunch پشت ڕاستی کردەوە کە وەشانی iPadOS 16 پاش iOS 16 بەردەست دەبێت
ئەپڵ دەڵێت ئەمساڵ ساڵێکی گەورەیە بۆ iPadOS و ئەوان کاری تەواو دەکەن بۆ گونجاندن و بەردەست خستنی باشترین تایبەتمەندییەکان لە نوێترین وەشاندا، وەشانەکە هەر لە پایزی ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە بەڵام لەگەڵ iOS 16 نابێت و پاش ئەو بڵاو دەبێتەوە
بەرواردی بەردەست خستنی وەشانی iOS 16 لە کۆنگرەی داهاتووی کۆمپانیای ئەپڵ کە لە ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو بەرێوە دەچێت بۆ نمایش کردنی نەوەی نوێی ئایفۆن و چەند بەرهەمێکی دیکە، ئاشکرا دەکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.