ئەپڵ
12, ئەیلوول 2023
ئەپڵ iPhone 15 و iPhone 15 Plus بە Dynamic Island نمایش کرد

ئەپڵ هەردوو مۆبایلی iPhone و iPhone 15 نمایش کرد، دیزاینەکانیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ئێستا Dynamic Island لەسەر جێگیر کراوە کە ساڵی ڕابردوو تەنها لەسەر هەردوو جۆری پرۆ دیدەنی کران. دەرچەی Type-C لە خۆدەگرن و چیپسێتی Apple A16 Bionic ئایفۆن 14 پرۆ و پرۆ ماکسیان لەسەر جێگیر کراوە.

نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی بریتییە لە دۆلار 799 و پڵەس بریتییە لە 899 دۆلار، لە ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە داواکاری پێشوەختەی دەست پێدەکات و لە ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت لە کۆگاکان.

قەبارەی ڕوونمای جۆری ئاسایی 6.1 ئینجە و جۆری پڵەس 6.7 ئینج و ڕووناکیان دەگاتە 2,000 نیت. کامێرای سەرەکی هەردوو مۆبایلەکە بۆ 48 مێگاپیکسڵ بەرزکراونەتەوە بە کرانەوەی f/1.6، کامێراکانیان توانای تۆماردکردنی ڤیدیۆیان هەیە بەڕوونی 4K بەدوو هێندە نزیککردنەوە، هەروەها کامێرای سێڵفی 12 مێگاپیسکڵی.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.