هەواڵ 19, ئایار 2023

تابلێتی MatePad Air نوێترین تابلێتی هواوەیە

 

هواوەی بۆنەیەکی نوێی ڕێک خست لە چین و چەند بەرهەمێکی نوێ و لە نێویاندا تابلێتی MatePad Air نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 11.5 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2.8K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 888 لەسەر جێگیر کراوە.

 

پاترییەکی قەبارە 8,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 40 وات هەیە. کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە.

تابلێتەکە پشتگیری لە پێنووسی زیرەک و تەختەکلیل دەکات بەڵام بە جیا بەردەست دەخرێن و دەبێت بکڕدرێت. نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 412 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 639 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ