گووگڵ 19, تەممووز 2023

بە فەرمی گووگڵ Nearby Share بەردەست خست

 

گووگڵ بە فەرمی Nearby Share بۆ ویندۆز بەردەست کرد. Nearby Share هاوشێوەی Airdropی ئەپڵ کار دەکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و وێنە و ڤیدیۆ لە نێوان کۆمپیوتەرێکی ویندۆز و مۆبایلێکی ئەندرۆید. گووگڵ وەشانی تاقیکاری(بێتا)ی لە ئەپەکە بەردەست خست لە سەرەتای ئەمساڵ و ئێستا بە فەرمی وەشانی جێگیری بەردەستە.

 

لەگەڵ بەردەست خستنی، چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بەردەست کراوە و گووگڵ دەڵێت لە هەوڵدایە لەگەڵ کۆمپانیای HP کە لە کۆمپیوتەرەکانی داهاتوویدا پێشوەختە جێگیری بکات، واتە لە کاتی کڕینی کۆمپیوتەرێکی HP ڕاستەوخۆ Nearby Share دابەزێندرابێت لەسەری.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ