ئەپ و نەرمەکاڵا
3, حوزهیران 2023
ناساندنی ئەپی Weight Calculator: BMI تایبەت بە هەژمارکردنی کێش

خۆشبەختانە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا ژمارەی ئەو ئەپانەی کە لەلایەن پەرەپێدەرانی کوردەوە دروست دەکرێن ڕوو لە زیادبوونە، ئەم جارەش بەڕێز “بێرون کاوە” هەستاوە بە دروستکردنی Weight Calculator: BMI تایبەت بە هەژمارکردنی کێش. ئەپەکە بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە. ئەپەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت، بەشی یەکەم کێش و تەمەن و ڕەگەز و بەرزی باڵات تۆمار دەکەیت و ڕێژەی تەندروستی کێشەکەت پێ دەڵێت، هەروەها لە بەشی دووەم بە شێوەی هێڵکاری ئەو گؤڕنکارییانەت پیشان دەدات کە بەسەر کێشتدا هاتووە، هەروەها دەتوانیت ئاگانامەکان چالاک بکەیت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هەفتانە و ڕۆژانە ئاگادارت بکاتەوە. بۆ داگرتنی ئەپەکە گرتە لێرە بکە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.