ژیری دەستکرد AI 25, شوبات 2025

مۆدێلە نوێیەکەی ژیری دەستکردی Claude دەتوانێت بیر بکاتەوە

هەر هەفتە و کۆمپانیایەک مۆدێلێکی نوێی ژیری دەستکردەکەی بڵاو دەکاتەوە. ئەم هەفتەیەش کۆمپانیای Anthropic مۆدێلی Sonnet 3.7 ڕاگەیاند، کە یەکەمین مۆدێلە توانای هەیە بە دوو شێوازی جیاواز بیر بکاتەوە. واتا دەتوانێت ڕاستەوخۆ وەڵامت بداتەوە یاخود هەندێک چاوەڕێ بکەیت تاکو هەنگاو بە هەنگاو لێکدانەوە بۆ پرسیارەکەت دەکات و وەڵامت دەداتەوە.

هەروەها Anthropic باسی لەوە کرد کە مۆدێلەکەیان بە شێوازێکی جیاواز پەرەپێداوە و کەمتر سەرنجییان لەسەر چارەسەرکردنی پرسیار و کێشەکان بووە کە دەربارەی پرۆگرامینگ و بیرکاری بووە، بەڵکو زیاتر سەرنجییان کردووەتە سەر ئەوەی ڕۆژانە چۆن بازرگانییەکان ژیری دەستکرد بەکار دەهێنن.

مۆدێلەکە لە ئەمرۆوە بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەستە، تەنانەت بەکارهێنەرە خۆڕاییەکانیش. هەروەها پەرەپێدەرەکان دەتوانن دەستیان بە مۆدێلەکە بگات لە ڕێگەی API.

هەر لە باسکردنی پەرەپێدەران، کۆمپانیاکە Claude Code ڕاگەیاند کە دەتوانێت لە بواری پرۆگرامینگ لە ڕێگەی Terminal و یارمەتی پەرەپێدەران بدات و تەنانەت توانای هەیە کۆدەکان بخوێنێتەوە و دەستکاری فایلەکان بکات و تاقی کردنەوەشییان بۆ ئەنجام بدات.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ