شاومی
5, ئەیلوول 2023
وادەی بۆنەی داهاتووی کۆمپانیای شاومی ئاشکرا کرا

بە پێی دەنگۆکان بڕیار وابوو هەفتەی ڕابردوو زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 13T نمایش بکرێت، بەڵام شاومی بە فەرمی وادەی بۆنەی داهاتووی خۆی بۆ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 13T و بەرهەمە نوێیەکانی ڕاگەیاند.
بۆنەکە لە ڕۆژی 26ی ئەم مانگە لە وڵاتی ئەڵمانیا و لە بەرلینی پایتەخت کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بۆ یەکەمین جار کامێرای مۆبایلەکانی زنجیرەی T لە لایەن Leica ـەوە پەرەی پێدەدرێت.
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاومی ئاشکرای نەکردووە زنجیرەکە چەند مۆبایل لە خۆ دەگرێت، بەڵام پێدەچێت هاوشێوەی نەوەکانی پێش خۆی جۆری ئاسایی و پرۆی هەبێت.
چاوەڕوان بن لە چەند ڕۆژی دوای بۆنەکە، بۆنەی تایبەت بەم بەرهەمانە لە کوردستان ڕێک دەخرێت و لە کەی ئای تی ئێنەوە وەک یەکەمین سەرچاوەی باوەڕپێکراو زانیارییەکانتان بۆ بڵاو دەکرێتەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.