ئێکس بۆکس
1, ئایار 2025
مایکرۆسۆفت نرخی کۆنسوڵی Xbox Series بەرز دەکاتەوە

مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند نرخی کۆنسوڵی Xbox Series X و S لە هەموو جیهان بەرز دەکەنەوە، لەگەڵ دەسکی کۆنسوڵەکە و تەنانەت هەندێک لە یارییەکانیش. لە ئەمڕۆوە مایکرۆسۆفت نرخی کۆنسوڵی Xbox Series X دەکاتە 599 دۆلار، واتا 100 دۆلار بەرز دەبێتەوە. هەروەها نرخی هەندێ لە یارییەکانیش لە پشووەکانی ئەمساڵ بەرز دەکاتەوە بۆ 79 دۆلار.
هەروەها کۆنسوڵی Xbox Series Sی بیرگەی 512 گێگابایت لە 299 دۆلارەوە دەبێتە 379 دۆلار، واتا 80 دۆلار نرخی بەرز دەبێتەوە. کۆنسوڵی Xbox Series Sی بیرگەی 1 تێرابایت نرخی دەبێتە 429 دۆلار و کۆنسوڵی Xbox Series X وەشانی دیجیتاڵی دەبێتە 549 دۆلار.
مایکرۆسۆفت نرخی دەسک و هێدسێتی کۆنسوڵەکەشی بەرز کردەوە، ئێستا نرخی دەسکی ئێکس بۆکس 64.99 دۆلارە و نرخی هێدسێتەکەش بەرز بووەتەوە بۆ 119.99 دۆلار.
دواین جار کە مایکرۆسۆفت نرخی کۆنسوڵەکەی بەرز کردەوە، لە هاوینی ساڵی 2023 بوو. بەرز بوونەوەی نرخەکانیش لە دوای دەرکردنی یاساکانی باجە لە لایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ. هەروەها ساتیا نادێڵا، بەڕێوبەری مایکرۆسۆفت، ڕایگەیاند مایکرۆسۆفت پێشەنگی فرۆش بووە لە هەردوو کۆگای ئێکس بۆکس و پلەیستەیشن لە چارەکی ڕابردوو. جگە لەوەش داهاتی Xbox Game Pass PC بە ڕێژەی %45 بەرزبووەتەوە بەروارد بە ساڵی ڕابردوو.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.