ئینفنێکس 14, ئەیلوول 2023

ئینفینێکس مۆبایلی Infinix Note 30 VIP Racing Edition بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای BMW نمایش کرد

مانگی حەوتی ئەمساڵ ئیفنێکس مۆبایلی Note 30 VIP نمایش کرد، ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای BMW وەشانی Racing Edition مۆبایلەکەی نمایش کرد.

تاکە جیاوازی گەورە لەگەڵ وەشانە ئاساییەکە بریتییە لە دیزاینی پشتەوەی مۆبایلەکە کە لە چەرم پێکهاتووە و تەکنەلۆژیای سێ ڕەهەندی (3D) بۆ بەکار هاتووە و سێ ڕووناککەرەوەش لە خۆ دەگرێت کە ڕەنگە سەرەکییەکانی کۆمپانیای BMW تێدا جێگیر کراوە.

ڕووکارەکەی تەواو جیاوازە لەگەڵ مۆبایلە ئاساییەکانی ئینفینێکس و هەروەها نۆچەکەی هاوشێوەی Dynamic Island.

تایبەتمەندییەکانی دیکەی وەکو وەشانە ئاساییەکەیەتی، ڕوونمای AMOLED بە قەبارەی 6.67 ئینج و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. بە چیپسێتی Dimensity 8050 کار دەکات و کامێرای سەرەکی ڕوونی 108 مێگاپیکسڵە و کامێرای سێڵفیش ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ. بڵندگۆکانی ستێریۆن و لەلایەن کۆمپانیای JBL دروستکراون. پاتری 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 68 واتی بە وایەر و 50 واتی بێتەل. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بە نزیکی 350 دۆلارە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئینفینێکس Infinix
بۆچونی تۆ