ژیری دەستکرد AI
26, حوزهیران 2025
ژیری دەستکردی Claude ڕێگەت پێ دەدات ئەپ لە ناو چاتبۆتەکەی دروست بکەیت
کۆمپانیای Anthropic، خاوەنی ژیری دەستکردی Claude، تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کرد کە ڕێگەت پێ دەدات ئەپ لە ناو چاتبۆتەکە دروست بکەیت. تایبەتمەندییەکە لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە.
زۆر بە سادەیی، لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکەوە دەتوانیت داوا لە چاتبۆتەکە بکەیت کە ئەپێکت بۆ دروست بکات و هەر لە ناو چاتبۆتەکەش ئەپەکەت بۆ کار پێ دەکات و دەتوانیت ئەنجامەکەی ببینیت.
ئەو بەکارهێنەرانەی کە دەستییان گەیشتووە بە تایبەتمەندییەکە چەندین ئەپی جۆراوجۆریان دروست کردووە. هەروەها Anthropic ڕاگەیاند ئەپەکان دەتوانن کارلێک لەگەڵ ژیری دەستکردی Claude بکەن لە ڕێگەی API.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.