سۆنی 12, ئەیلوول 2025

سۆنی مۆبایلی Xperia 10 VII بە دیزاین و تایبەتمەندی نوێوەوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سۆنی مۆبایلی Xperia 10 VII بە فەرمی ڕاگەیاند. مۆبایلەکە مۆبایلێکی ئاست مامناوەندی کۆمپانیاکەیە و گۆڕانکاری لە دیزاینیدا کراوە و هەندێک تایبەتمەندی باشتر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 13 مێگاپێکسڵی هەیە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە. ڕوونماکەی قەبارەی 6.1 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و بە پارێزەری Corning Gorilla Glass Victus 2 بەهێز کراوە. چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە.

لە نێو پاکەتەوە کار بە سیستەمی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید 15 دەکات و سۆنی بەڵێن دەدات چوار ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و شەش ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی بۆ بەردەست بخات. هەروەها مۆبایلەکە بڕوانامەی IP65/68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و نرخی 525 دۆلارە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Sony سۆنی
بۆچونی تۆ