ئەپڵ 24, شوبات 2025

لەوانەیە ماک بووک ئێیەری نوێ بە چیپسێتی M4 لە چەند هەفتەی داهاتوو نمایش بکرێت

ئەگەری هەیە هەر لە سەرەتایی مانگی داهاتوو ماک بووک ئێیەری نوێ بە چیپسێتی M4 نمایش بکرێت. بەپێی دواین ڕاپۆرتی بلومبێرگ، ئەپڵ ئامادەکاری بۆ نمایش کردنی ماک بووکە نوێیەکە دەکات. کە چاوەڕوان دەکرێت هەروەکو نەوەی ڕابردووی بە هەردوو قەبارەی 13 و 15 ئینج نمایش بکرێت.

ئەپڵ نەوەی ڕابردووی ماک بووک ئێیەری لە مانگی سێی ساڵی ڕابردوو نمایش کردوو، دوای چەند مانگێکیش چیپسێتی M4 نمایش کرد کە سەرەتا لەسەر ئایپاد پرۆ جێگیری کرد، دواتریش لە مانگی 10 هەر یەک لە ماک بووک پرۆ، ئای ماک و ماک مینی بە چیپسێتەکە نوێ کردەوە، ئێستاش نۆرەی ماک بووک ئێیەرە.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ