سۆنی
27, ئەیلوول 2023
سۆنی ئەپێکی تایبەت بە درووستکردنی ڤیدیۆ بۆ 2 مۆبایلە ئاست بەرزەکەی بڵاو دەکاتەوە

سۆنی لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Sony Xperia 5 V نمایش کرد و لەگەڵیشیدا ئەپێکی نوێی بە ناوی Video Creator بۆ درووستکردنی کورتە ڤیدیۆ بە شێوەی خێرا و ئاسان ڕاگەیاند.
بەڵام ئێستا هەمان ئەپیشی بۆ مۆبایلی Sony Xperia 1 V بەردەست خست و بەکارهێنەرانی ئەو دوو مۆبایلە دەتوانن لە پێگەق گووگڵ پلەیەوە ئەپەکە داببەزێنن.

سۆنی بەڵێن دەدات کە ئەپی Video Creator ڕێگەت پێبدات “بە خێرایی و بە ئاسانی ڤیدیۆی کورت دروست بکەیت” بۆ سۆشیال میدیا. ئەپەکە تایبەتمەندییەکی هەیە بەناوی “Auto Edit” کە بە شێوەیەکی خۆکارانە کورتە ڤیدیۆکان بەیەکەوە دەلکێنێت و مۆسیقا و ئیفێکتی بۆ زیاد دەکات.
هەروەها ئەپەکە دەتوانێت ڤیدیۆکە بە چەندین قەبارە و فۆرماتی جیاواز درووست بکات.
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەپەکە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.