سۆنی 1, ئەیلوول 2023

بە فەرمی مۆبایلی Sony Xperia 5 V بە هەستەوەری گەورەتری کامێراوە نمایش کرا

 

سۆنی ئەمڕۆ کۆنگرەی بەست و نوێترین مۆبایلی ئاست بەرزی خۆی بە ناوی Sony Xperia 5 V ڕاگەیاند. مۆبایلەکە سیستەمێکی کامێرای نوێی لەگەڵ خۆی هێناوە، هەستەوەری تێلەفۆتۆی لەدەست داوە بەڵام هەستەوەری کامێرای سەرەکی گەورەتر کراوە.

وێنەی مۆبایلەکە لە کاتی تاقیکردنەوەی لە لایەن پێگەی GSM Arena.

هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی ڕوونمایەکی قەبارە 6.1 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و دووانە بڵندگۆی ستێریۆ بوونی هەیە.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و دەرچەی Micro SD و جاکیش لە خۆ دەگرێت.

وێنەی مۆبایلەکە لە کاتی تاقیکردنەوەی لە لایەن پێگەی GSM Arena.
وێنەی مۆبایلەکە لە کاتی تاقیکردنەوەی لە لایەن پێگەی GSM Arena.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 52 مێگاپێکسڵە بە هەمان هەستەوەری Xperia 1V و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ سێڵفییەکی 12 مێگاپێکسڵی.

وێنەی مۆبایلەکە لە کاتی تاقیکردنەوەی لە لایەن پێگەی GSM Arena.
وێنەی مۆبایلەکە لە کاتی تاقیکردنەوەی لە لایەن پێگەی GSM Arena.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 30 وات هەیە (کەلە سەرەکەی بە جیا دەفرۆشرێت)

نرخی مۆبایلەکە دەست پێ دەکات لە 999 یۆرۆ (1,084 دۆلاری ئەمریکی) بۆ بیرگەی 128 و ڕامی 8 گێگابایت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Sony سۆنی
بۆچونی تۆ