تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
6, تەممووز 2023
ئێستا ڕکابەرەکەی تویتەر بە ناوی Threads بەردەستە

تۆڕی Threads، ڕکابەرەکەی تویتەر کە لایەن مێتاوە درووست کراوە و پەیوەست دەکرێت بە ئینستەگرامەوە، لە دوای چەندین مانگ لە دەنگۆ و هەواڵی دزەپێکراو، لە کۆتاییدا بە فەرمی بڵاو کرایەوە.
ئێستا دەتوانیت لە وێبگەڕ بە ناونیشانی Threads.net تۆڕەکە بەکار بهێنیت، هەروەها وەک شێوەی ئەپ تۆڕەکە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەستە. (ئەگەر لە سیستەمی iOS ئەپەکەت نەبینی یان Error هێنا، ئەوا چەند جارێک لەApp Store بڕۆ دەرەوە و وەرەوە ناوەوە بۆ ئەوەی باش بێت).

لە Threads دەتوانیت پۆست لەسەر بنەمای دەق هاوبەشی پێ بکەیت ئەگەر تاوەکو 500 پیتی تێدابێت، هەروەها وێنە و ڤیدیۆ تا 5 خولەک هاوبەش بکەیت. ئەپەکە لە تویتەر دەچێت، ڕووکارێکی هەیە کە بژاردەی لایک، کۆمێنت، دووبارە پۆستکردن و هاوبەشکردنی بابەتەکانی تێدایە. بەو پێیەی Threads پەیوەندییەکی نزیکی بە ئینستەگرامەوە هەیە، دەتوانیت بە ناوی بەکارهێنەری ئینستەگرامەکەتەوە بچیتە ژوورەوە و بە ئاسانی فۆڵۆوی هەموو هەمان ئەو کەسانە بکەیت کە لە ئینستەگرام فۆڵۆوت کردوون.

هەروەها ڕاستەوخۆ لە Bioی ئینستەگرامەکەت بەستەر (لینک)ی تۆڕی Threads ـەکەت درووست دەبێت. هاوشێوەی ئینستەگرام، بەشی بڵاو کراوە سەرەکییەکانی Threads هەم ناوەڕۆکی پێشنیار کراو و هەم پۆستەکانی ئەو کەسانەی تێدایە کە فۆڵۆویان دەکەیت. بژاردەیەک نییە بۆ گۆڕینی نێوان ناوەڕۆکی پێشنیارکراو و ناوەڕۆکی ئەو کەسانەی کە فۆڵۆویان دەکەیت وەک ئەوەی لە تویتەر هەیە، بەڵام ئەوە هەمیشە شتێکە کە مێتا دەتوانێت دواتر زیادی بکات.

هەروەها ئێستا کەی ئای تی ئێن لە تۆڕە نوێیەکەی Threads بەردەستە و دەتوانن فۆڵۆوی بکەن.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.