هەواڵ
14, کانوونی یەکەم 2023
ئیلۆن مەسک پلانی وایە زانکۆی خۆی دابمەزرێنێت

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Bloomberg، ئیلۆن مەسک دەیەوێت زانکۆیەکی خۆی لە Austin لە ویلایەتی تێکساس دابمەزرێنێت، وە پێش ئەوەی ئەم زانکۆیە بکاتەوە پلانی وایە قوتابخانەیەک بۆ خوێندکارە گەنجترەکان بکاتەوە.
دەنگۆ هەیە کە لەم دواییەدا ئیلۆن مەسک 100 ملیۆن دۆلاری بۆ دەزگایەکی خێرخوازی تەرخان کردبێت کە ئامانجیان درووست کردنی قوتابخانەیەک بووە تێیدا قوتابی لە قۆناغی بنەڕەتی بۆ ئامادەیی لە خۆ بگرێت.
ئیلۆن مەسک بەڕێوبەری جێبەجێکاری چەندین کۆمپانیای گەورەی وەک تێسلا و سپەیس ئێکس و زیاتریشە، لەگەڵ ئەوەی چەندین بیرۆکەی نوێی لە بواری تەکنەلۆژیا هێناوەتە کایەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.