ئۆنەر 16, تشرینی یەکەم 2024

هەردوو مۆبایلی Honor X60 و Honor X60 Pro بە کامێرای 108 مێگاپیکسڵ و زیاترەوە نمایش کران

ئۆنەر ئەمڕۆ دوو مۆدێلی نوێی لە زنجیرەی X60 نمایش کرد، جۆری پرۆ و جۆری ئاسایی. جۆری پرۆ ڕوونماکەی باشترە و چیپسێتەکەی بەهێزترە.

جۆری پرۆ ڕوونمایەکی لاچەماوە لە خۆ دەگرێت لە جۆری OLED بە قەبارەی 6.78 ئینج و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 1224*2700 پیکسڵ و ڕووناکی دەگاتە 3,000 نیت.چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی 4K هەیە. هەردوو مۆبایلەکە کامێرای سەرەکی 108 مێگاپیسکڵی و کامێرای قووڵی 2 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرن.

The same 108MP camera on both جۆری پرۆ ڕوونماکەی چاڵێک لە جۆری کەپسول لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سێڵفییەکی تێدا جێگیر کراوە بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ. پاترییەکەی قەبارەی 6,600 مللی ئەمپێر \ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات.
جۆری ئاسایی ڕوونماکەی لە جۆری LCD و قەبارەی 6.8 ئینجە و ڕوونی 1,080*2,412 پیسکڵە بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. کامێرای سڵێفی لە چاڵی روونما جێگیر کراوە و ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە.
چیپسێتی Dimensity 7025-Ultra لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکەی قەبارەی 5,800 مللی ئەمپێر \ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات.
نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی لە چین بریتییە لە 170 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی جۆری پرۆ بریتییە لە 210 دۆلار بۆ بیرگەی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ