مایکرۆسۆفت
16, کانوونی یەکەم 2023
مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ هێدسێتی Meta Quest VR بەردەست دەبێت

مایکرۆسۆفت Word و Excel و PowerPoint ئێستا بەردەستە بە خۆڕایی بۆ هێدسێتەکانی Meta Quest VR. ئەم ئەپانە وەشانی وێبی ئەپەکەن و هێشتا چەند ناتەواوییەکیان تێدایە. کاتێک ئەپەکە دەکەیتەوە یەکەمین هەنگاو چوونە ژوورەوەیە، پێویستت بە هەژماری پارەداری Microsoft 365 نییە بۆ چوونە ژوورەوە و بە هەژماریش ئاساییش دەڕواتە ژوورەوە.
هێشتا ئەم ئەپانە نەگونجێندراون بۆ هێدسێتی VR، بۆیە ناتەواوییەک لە وێنۆچکە و هەندێک فرمانی ئەپەکەدا بەدی دەکرێت. ئەپەکان گونجاون لەگەل هێدسێتی Quest, Quest 2, Quest 3, Quest Pro گونجاون بۆ کار پێ کردنی ئەم ئەپانە.

مایکرۆسۆفت و مێتا لە ساڵی 2022 ڕێککەوتن لەسەر بەردەست خستنی ئەپەکانی ئۆفیس و Teams و ویندۆز و Xbox Cloud Gaming بۆ هێدسێتی Meta Quest VR، لەم هەفتەیەدا Xbox Cloud Gaming و ئێستاش ئۆفیس بەردەست کرا. مایکرۆسۆفت لە کار کردندایە بۆ بەردەست خستنی ئەپەکانی ئۆفیس لەسەر هێدسێتی Apple Vision Pro.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.