ڕێدمی 28, تشرینی دووەم 2024

مۆبایلی Redmi K80 بە پاتری 6,550 مللی ئەمپێر و چیپسێتی SD 8 Gen 3 نمایش کرا

شاومی مۆبایلی Redmi K80 بە پاتری گەورەتر و چیپسێتی ساڵی ڕابردوو نمایش کرد. بە پێی گوتەی شاومی، مۆبایلە بەرگەی دوو ڕۆژ لە بەکارهێنان دەگرێت، قەبارەی پاترییەکەی 6,650 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات (پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێ تەل ناکات).
The affordable Redmi K80 is equipped with an SD 8 Gen 3 and a massive 6,550 mAh batteryڕوونماکەی لە جۆری OLED و قەبارەی 6.67 ئینجە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و روونی +QHD و پشتگیری لە +HDR10 دەکات و ڕووناکی دەگاتە 3,200 نیت. هەستەوەری پەنجەمۆری لە ژێر ڕوونمایە لە جۆری Ultrasonic و بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو.
The affordable Redmi K80 is equipped with an SD 8 Gen 3 and a massive 6,550 mAh batteryکامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری OmniVision OVX8000 و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات، کامێرای گۆشەفراوانی 8 مێگاپیسکڵیش لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپیسکڵ.
The affordable Redmi K80 is equipped with an SD 8 Gen 3 and a massive 6,550 mAh batteryنرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 345 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ