شاومی 2, ئازار 2025

زنجیرە تابلێتی Xiaomi Pad 7 نمایش کرا – نوێکراوەتەوە

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو لە چین نمایشکرا، ئەمڕۆ شاومی لەسەر ئاستی جیهان چەند بەرهەمێکی نمایش کرد و زنجیرە تابلێتی Xiaomi Pad 7 یەکێک بوو لە بەرهەمە نمایش کراوەکان. زنجیرەکە لە دوو مۆدێل پێکدێت، جۆری ئاسایی Pad 7 و جۆری پرۆ Pad 7 Pro.

هەردوو تابلێتەکە ڕوونماکانیان قەبارەیان 11.2 ئینجە لە جۆری LCD و ڕوونیان 3.2K و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 144 هێرتزە.

جۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 3 لە خۆ دەگرێت و جۆری پرۆ چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3. لە ڕووی کامێراوە، جۆری ئاسایی کامێرای سێڵفی ڕوونی 7 مێگاپیسکڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 13 مێگاپیکسڵە، هەروەها جۆری پرۆ کامێرای سێڵفی 32 مێگاپیکسڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە.

هەردوو تابلێتەکە پاترییەکانیان قەبارەی 8850 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە، جۆری ئاسایی بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات و جۆری پرۆ بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.

تایبەتمەندییەکانی هەردوو جۆرەکە بەپوختی:

نرخی جۆری ئاسایی تابلێتەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 280 دۆلار و جۆری پرۆ بۆ هەمان بیرگە و ڕام بریتییە لە 350 دۆلار. ئەمە لەکاتێکدا لە ئەوروپا جۆری ئاسایی بە ٣٩٩ یۆرۆیە و جۆری پڕۆ بە ٤٩٩ یۆرۆ دەبێت و تا ئێستا نرخی لە کوردستان ئاشکرا نەکراوە.

نوێکراوەتەوە لە ٣-٣-٢٠٢٥ – زانیاری نمایشکردنی زنجیرەکە لەسەر ئاستی جیهان و نرخی ئەوروپا زیادکراوە.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ