ئۆنەر
3, ئازار 2025
زنجیرە مۆبایلی Honor Magic حەوت ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆیدی پێ دەگات

دوای ئەوەی کواڵکۆم ڕایگەیاند نوێکردنەوەی زنجیرە چیپسێتەکانی سناپدراگۆن 8 و 7 بۆ 8 ساڵ زیاد دەکەن، ئۆنەر ئەمڕۆ رایگەیاند کە لە ئێستاوە زنجیرە مۆبایلی Honor Magic حەوت ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆیدیان پێ دەگات.
بەم هەنگاوە، ئۆنەر دەبێت بە سێ یەکەم کۆمپانیا لە بواری مۆبایل لە جیهاندا کە زۆرترین ساڵ نوێکاری بۆ مۆبایلەکانی ڕەوانە بکات. هەروەها هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ کەم کردنەوەی پاشماوەی ئەلیکترۆنی و مانەوەی ئامێرەکانی بۆ ماوەیەکی زیاتر.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.