مۆبایل و تابلێت
22, کانوونی یەکەم 2023
بەفەرمی مۆبایلی Moto G34 5G بە ڕوونمای 120 هێرتز نمایش کرا
کۆمپانیای مۆتۆڕۆلا بە بێدەنگی لە چین مۆبایلی Moto G34 5G نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 6.5 ئینجە و لە جۆری LCD و ڕوونی +HD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. دووانە بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە Dolby Atmos دەکات.
چیپسێتی Snapdragon 695 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی جۆری LPDDR4x و بیرگەی UFS 2.2ــە. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و کامێرای ماکرۆ ڕوونی 2 مێگاپیسکڵە و 16 مێگاپیسکڵی سێڵفیش. نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 140 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.