تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 2, نیسان 2020

یوتیوب کار لەسەر تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی تۆڕی TikTok دەکات بە ناوی Shorts

تۆڕی YouTube تاوەکو ماوەی ڕابردوو تۆڕی ژمارە یەکی گەنجان بوو بۆ کات بەسەربردن، بەڵام دواتر تۆڕێکی نوێ پەیدا بوو بە ناوی TikTok و دۆخەکەی لە YouTube تێکدا. وا دیارە YouTube دەیەوێت کۆنتڕۆڵەکە لە TikTok وەربگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی The Information بێت، تۆڕی YouTube کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات بۆ تۆڕەکەی بە ناوی Shorts، تایبەتمەندی Shorts ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڤیدیۆیی ماوە کورت لە تۆڕەکەدا بڵاو بکەنەوە بە بەکارهێنانی میوزیکە مۆڵەت پێدراوەکانی تۆڕی YouTube Music. کە ئەمەش هاوشێوەی شێوازی کارکردنی تۆڕی TikTok ـی لاوە.

هۆکاری زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە لە لایەن YouTube ـەوە، زۆر ئاشکرایە، وا دیارە کۆمپانیاکە نیگەرانە لە گەشەسەندنی ئێجگار زۆری TikTok بە ڕێژەی 125% لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا و دەیەوێت بە یەکجاری کۆتایی بەمە بهێنێت.

ئەمە یەکەمجار نییە YouTube گەشە بە تایبەتمەندی تۆڕەکانی دیکە دەدات، لە ماوەی ڕابردووشدا تایبەتمەندی ستۆرییەکانی Instagram ـیشی بۆ تۆڕەکەی بەکارهێنا.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ