مۆبایل و تابلێت
1, کانوونی دووەم 2024
بەفەرمی هەردوو مۆبایلی Huawei Nova Y62 و Plus بە کامێرای 50 مێگاپیکسڵی نمایش کران
هواوەی زنجیرە مۆبایلی Huawei Y62 نمایش کرد، کە لە دوو مۆبایل پێکدێت، جۆری ئاسایی و پڵەس. مۆبایلەکان ڕوونماکانیان قەبارەی 6.52 ئینجە و لە جۆری LCD و ڕوونیان +HD. هواوەی ڕاینەگەیاند کە چ جۆرە چیپسێتێک بۆ زنجیرەکە بەکارهاتووە، بەڵام ناووکی سەرەکی 2.2 گێگاهێرتزە.
کامێرای سێڵفییەکانیان 5 مێگاپیسکڵە، هەروەها کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و دوو کامێرای دیکەی 2 مێگاپیسکڵی لە خۆ دەگرن بۆ قووڵی و ماکرۆ. مۆبایلەکە بە ڕووکاری EMUI 12 کار دەکات بنچینە لەسەر ئەندرۆید 12 بەڵام خزەمت گوزارییەکانی گووگڵ لە خۆ ناگرێت. نرخی مۆبایلەکان تاکو ئێستا نرخەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.