گووگڵ 10, کانوونی دووەم 2024

گووگڵ کرۆم بۆ ئۆتۆمبێلەکانیش بەردەست دەبێت

گووگڵ لە کۆنگرەی CES 2024 هەواڵێکی نوێ و گرنگی ئاشکرا کرد. وێبگەڕی گووگڵ کرۆم بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییەنەی کە گووگڵیان لە نێودا جێگیر کراوە. گووگڵ دەڵێت بەمزووانە بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی Volvo و Polestar بەردەست دەبێت بە شێوەی تاقیکاری و لە کۆتایی ئەمساڵیش بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دیکە. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و گەورەیە بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و ڕێگایەکی زۆر ئاسانتر دەبێت بۆ گەڕان ڕاستەوخۆ لە نێو ئۆتۆمبێلەکانەوە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان CES CES 2024 EVs google گووگڵ
بۆچونی تۆ