رەقەکاڵا
11, کانوونی دووەم 2024
هێدسێتە نوێیەکەی سۆنی لە ڕێگای ئەڵقەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت
سۆنی لە کۆنگرەی CES 2024 هێدسێتێکی VRـی نوێی نمایش کرد کە بەکار دەهێنرێت بۆ کارکردن لەگەڵ مۆدێلە سێ ڕەهەندییەکان، هەروەها ئەڵقەیەکی هەیە کە دەخرێتە پەنجەکانەوە لەگەڵ دەسکێک کە بە دەستەکانتەوە دەیگریت.
هێدسێتەکە چیپسێتی Snapdragon XR2 Plus Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونماکانی ڕوونی 4K و لە جۆری OLEDـن. هێدسێتەکە بۆ گەیمەرانی پلەیستەیشن گونجاو نییە، بەڵکو بەڕێوبەری سۆنی گووتی کە کەسە پیشەگەرەکان سوودمەندی یەکەمن لە بەکارهێنانی کە زۆر لە کارەکانیان پەیوەستە بە مۆدێلی سێ ڕەهەندی (3D).
هێدسێتەکە لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت، بەڵام نرخەکەی ئاشکرا نەکرا.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.