ئامێرە هەمەجۆرەکان 26, کانوونی یەکەم 2024

دژە درۆنە هەرزانەکەی بەریتانیا لە تاقیکردنەوەدا سەرکەوتوو بوو

سەرەتاکانی ئەمساڵ، بەریتانیا باسی لە دروست کردنی چەکێکی نوێ کرد بە ناوی چەکی وزەی ئاڕاستەکراوی فریکوێنسی ڕادیۆیی RFDEW. ئەو چەکە نوێیە بە مەبەستی بەرەنگار بوونەی درۆنەکان پەرەی پێدراوە و دەتوانێت جێگرەوەی هاژەکە گرانبەهاکان بێت لە تێکشکاندنی درۆنەکان.

بە پێێ ڕاپۆڕتی Business Insider، ئێستا ئەو چەکە نوێیە تاقیکردنەوە مەیدانییەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە. بە پێی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ئەو چەکە ڕادیۆییە نوێیە دەتوانێت درۆنەکان بە خەرجی کەمتر لە کەیکێک، بخاتە خوارەوە. ئەو سیستەمە مەودای هەزار مەتر کارکردنی هەیە و تێچووی هەر تەقاندنێکی تەنیا 0.13 دۆلارە. درۆنەکان دوای هەر تەقەیەک دەوەستن یا دەکەونە خوار.

سوپای بەریتانیا دەڵێت کە دەتوانرێت ئەو چەکە لە هەموو شوێنێک وەکوو زەوی، دەریا و ئاسمان دابمەزرێت و هەروەها RFDEW چەکێکی خۆوەگەڕخەرە و تەنیا کەسێک دەتوانێت هەموو کارەکانی بەڕێوە ببات؛ جگە لەوە ئەو چەکە دەتوانرێت لەسەر ئۆتۆمبێلی سەربازیش دابمەزرێت و گەڕۆک بێت.

لە جەنگەکانی ئێستا و داهاتوودا زۆرتر کەڵک درۆنەکان وەردەگیرێت؛ وەکو ئەوەی لە شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لە هەردوو بەرەی شەڕ دیتمان. تاوەکو ئێستا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی درۆنی، کەڵک لە هاژەک (موشەک) وەرگیراوە؛ هەرچەندە کە رێگایەکی کاریگەرە بەڵام تێچووی دارایی و ژینگەیی زۆرە. ئێستا بە چەکی ڕادیۆیی تێچووی ماددی و ژینگەیی خستنە خوارەوەی درۆنەکان، کەمترە لە جاران.

سەرچاوە Business Insider
تاگەکان drone دژە درۆن
بۆچونی تۆ