هەواڵ 19, ئازار 2024

وادەی نمایش کردنی جۆری جیهانی زنجیرە مۆبایلی هواوەی نۆڤا 12 دیاری کرا

هواوەی لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا زنجیرە مۆبایلی هواوەی نۆڤا 12ی لە وڵاتی چین نمایش کرد، وە ئێستا کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە جۆری جیهانی زنجیرە مۆبایلەکە لە ڕۆژی 21ی ئەم مانگە لە وڵاتی مەکسیک نمایش دەکات. پێشوەختە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلی Nova 12s لەسەر ماڵپەری هواوەی لە مەکسیک دەستی پێ کردووە. ماڵپەڕی هواوەی لە مەکسیک پشتڕاستی کردۆتەوە زنجیرەکە بۆ جۆری جیهانی 3 مۆبایل لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە Nova 12s و Nova 12SE و Nova 12i. ئەمەش بە تەواوەتی جیاوازە بەرهەمەکانی ئەو زنجیرەیە لە چین کە جۆری لایت و ئاسایی و پرۆ و ئەڵترا بوون.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ