مۆبایل و تابلێت 12, حوزه‌یران 2021

تایبەتمەندییەکانی زنجیرەی ئۆنەر 50 بە تەواوەتی دزەی پێ کرا

لە ڕۆژی 16 ئەم مانگەدا، ئۆنەر لە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر زنجیرە مۆبایلی Honor 50 نمایش دەکات، ئێستا پێش نمایش کردنی فەرمی زنجیرەکە دزەپێکەر Ishan Agarwal هەواڵی لەسەر زنجیرەکە بڵاو کردۆتەوە، جۆری ئۆنەر 50 پرۆ پڵەس هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 888 دەبێت کە پێناچێت لە ڕۆژی 16 ئەم مانگەدا نمایش بکرێت

 

 

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە بێت مۆبایلی Honor 50 5G ڕوونمایەکی قەبارە 6.57 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی لە شێوەی چاڵە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ، هەروەها جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینج لە جۆری OLED و بە ڕوونی +FHD و دوو کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و گۆشە فراوان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە

 

هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 778G لەسەر جێگیر کراوە و جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات و جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 100 وات دەکات، هەروەها هەردووکیان کامێرای دواوەیان ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

مۆبایلی Honor 50 SE 5G ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها چیپسێتی Mediatek Dimensity 900 لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ