ئامێرە هەمەجۆرەکان 1, ته‌مموز 2021

بە فەرمی هێدسێتی وایەری Logitech G335 تایبەت بە یاری کردن بە نرخی 70 دۆلار نمایش کرا

براندی Logitech نوێترین هێدسێتی وایەری Logitech G335 تایبەت بە یاری کردن ڕاگەیاند، نرخی بریتییە لە 69.99 دۆلار و لەم مانگەدا بەردەست دەبێت، دیزاینی هێدسێتەکە لە دیزاینی هێدسێتی Logitech G733 دەچێت کە ساڵی پار بڵاو کرایەوە و بە چەند ڕەنگێکی جیاواز و ناوازە بەردەست دەخرێت

 

ئەم مۆدێلە گونجاوترە لە مۆدێلی Logitech G733 بۆ ئەو پشتێنی سەرەی کە بەکار دێت لەگەڵی، هەروەها چەند تایبەتمەندییەکی کەمتر کراوەتەوە بۆ نموونە دەرچەی USB-C و لایتی RGB لە پێشەوەی لە خۆ ناگرێت، بەڵام ئەم مۆدێلە کێشی بریتییە لە 240 گرام و 40 گرام کەمترە لە مۆدێلی بێتەل

دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و بە یەکێک لە باشترین هێدسێتەکان دادەنرێت لەم نرخەدا بەهۆی نرخەکەی کە 70 دۆلارە و تایبەتمەندییەکەی

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Logitech
بۆچونی تۆ