ئۆنەر
18, کانوونی یەکەم 2024
مۆبایلی Honor GT بە چیسپێتی Snapdragon 8 Gen 3 نرخی نزیکی 300 دۆلار نمایش کرا
ئۆنەر نوێترین مۆبایلی تایبەت بە گەیمینگی نمایش کرد، Honor GT. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لە خۆ دەگرێت و سیستەمێکی ساردکەرەوەی گەورەی هەیە و پاترییەکەی قەبارەی 5,300 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات.

ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و قەبارەی 6.7 ئینجە و ڕووی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. ڕووناکی دەگاتە 4,000 نیت و هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپیکسڵە.
چیسپێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و سیستەمی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت. لە بەشی پشتەوەی دوو کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵی بە هەستەوەری IMX906 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپیسکڵ. کار بە ڕووکاری MagicOS 9 و بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 دەکات.
بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت، سپی، سەوز و ڕەش. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بریتییە لە 302 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.