ڤیڤۆ 26, ئازار 2024

ڤیڤۆ تابلێتی Vivo Pad3 Pro بە چیپسێتی MediaTek Dimensity 9300 نمایش کرد

ڤیڤۆ ئەمڕۆ کۆنگرەی لە چین بەست و چەندین بەرهەمی نمایش کرد و لە نێویاندا تابلێتی Vivo Pad3 Pro. تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 13 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 3,096 * 2,064 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت. پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی Vivo Pencil2 دەکات. یەکەمین تابلێتە لە جیهاندا چیپسێتی MediaTek Dimensity 9300 لەسەر جێگیر کرابێت. 8 بڵندگۆی هەیە و کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکی قەبارە 11,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات لە خۆ دەگرێت. نرخی دەستپێکی تابلێتەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 415 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 457 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 554 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Vivo ڤیڤۆ
بۆچونی تۆ