شاومی 3, ئاب 2021

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاومی بەرواری بۆنەی داهاتووی کۆمپانیاکە بۆ نمایش کردنی مۆبایل و تابلێت ئاشکرا دەکات

 

دوێنێ کۆمپانیای شاومی لە بڵاو کراوەیەکدا ڕایگەیاند کۆمپانیاکە ئێستا لە ئاستی 338 ـەمینە لە 500 سەرمایەدارترین کۆمپانیاکانی جیهان، وە ئەمڕۆ بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە پشت ڕاستی کردەوە ڕۆژی 10 ـی ئەم مانگە کۆمپانیاکە بۆنەیەک ڕێک دەخات و نوێترین مۆبایل و تابلێتی خۆی تێدا نمایش دەکات

ئەم بۆنەیە یەکەمین بۆنەیە لە دوای سێ ساڵ کە تابلێتێکی نوێی کۆمپانیاکەی تێدا نمایش بکرێت، لەمێژە پڕوپاگەندە و هەواڵی دزەپێکراو هەیە لەسەر زنجیرە تابلێتی Mi Pad 5 و پێدەچێت بەم بۆنەیەدا لە پاڵ مۆبایلی Mi Mix 4 نمایش بکرێت و هەروەها وردەکارییەکانی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 13 ئاشکرا بکرێت

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکان بێت تابلێتی Mi Pad 5 ڕوونمایەکی قەبارە 11 ئینجی لە خۆ بگرێت و چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر بکرێت، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات بکات، ئەمە جگە لەوەی مۆبایلی Mi Mix 4 پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان xioami شاومی
بۆچونی تۆ