گووگڵ
30, ئایار 2022
تابلێتەکەی گووگڵ پشتگیری پێنووسی زیرەک دەکات

گووگڵ لە کۆنگرەی Google I/O 2022 ئاماژەی بە یەکەمین تابلێتی گووگڵ پێکسڵ دا، بەڵام هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر بڵاو نەکردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوە نەکرد کە تابلێتەکە پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات، بەڵام ئێستا تابلێتەکە لە ڕێگەپێدانی Universal Stylus Initiative (USI) دەرکەوتووە، ئەو بەرهەمانەی لەم ڕێگەپێدانەدا بوونیان هەیە پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکەن

وەڵامی کۆتایی ئەوەی کە تابلێتەکەی گووگڵ پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات یاخوود نا پێدەچێت بکەوێتە ساڵی داهاتوو، پێشبینی ناکرێت لە پایزی ئەمساڵ لەپاڵ زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 7 گووگڵ تابلێتەکەی نمایش بکات، بەڵکو نمایش کردنی تابلێتە نوێیەکەی دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.