مێتا 9, کانوونی یەکەم 2023

واتسئەپ تایبەتمەندی “یەکجار تەماشا کردن” بۆ پەیامی دەنگیش زیاد دەکات

واتسئەپ لە مانگی 8ی ساڵی 2021 تایبەتمەندی “یەکجار تەماشا کردن”ی بۆ وێنە و ڤیدیۆ بەردەست کرد، کە تێیدا کەسی بەرامبەر تەنها دەتوانێت یەکجار تەماشای ئەو پەیامە بکات و ڕاستەوخۆ دوای ئەوە پەیامەکە دەسڕێتەوە. ئێستا واتسئەپ هەمان تایبەتمەندی بۆ پەیامی دەنگیش زیاد دەکات.

چۆن پەیامی دەنگی بەم شێوەیە بنێرین؟

– بەشی چات کردنی کەسی یاخوود گرووپی بەرامبەر بکەرەوە.

– کرتە لە وێنۆچکەی مایکرۆفۆن بکە.

– بەرزی بکەرەوە بۆ ئەوەی تۆمار کردنەکە بەردەوام بێت.

– کرتە لە ڕیکۆرد بکە و دەستی لەسەر دابگرە.

– کرتە لە وێنۆچکەی view once بکە (هەرکات سەوز بوو، ئەوا دۆخی “یەکجار تەماشا کردن” کەوتۆتە کار).

– کرتە لە دوگمەی ناردن بکە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان whatsapp واتسئەپ
بۆچونی تۆ