ئەپڵ
27, ئازار 2024
ئەپڵ پێش ئەوەی مۆبایلەکان بخاتە بازاڕەوە، ئەپدەیتیان دەکاتەوە

ئەپڵ دەمێکە سەرقاڵی پەرەپێدانی ئامێرێکە بۆ نوێکردنەوە (ئەپدەیت)ی ئایفۆنەکان لە نێو پاکەتەکەیاندا و لە فرۆشگاکاندا. ئێستا پێگەی iGeneration بۆ یەکەمین جار ناو و وێنەی ئامێرەکەی بڵاو کردەوە. ئامێرەکە ناوی Presto ـیە و وەک فڕنێک وایە بەڵام تایبەت بە نوێکردنەوەی ئایفۆنەکان لە نێو پاکەتەکەیانەوە. ئەم ئامێرە تەنها یەک کاری هەیە، نوێکردنەوەی ئایفۆنەکان بە شێوەی بێ وایەر(Wireless). ئەپڵ تەکنەلۆژیای MagSafe و چەند تەکنەلۆژیاییەکی دیکە کە دیار نییە کام تەکنەلۆژیایانەن، بەکار هێناوە لەم ئامێرەدا.

هەرچەندە دەوترێت تەکنەلۆژیای NFC ـیشی تێدا بەکار هێنراوە و کاری ئەوەیە ئایفۆنەکە لە نێو پاکەتەکەیدا دابگرسێنێت، ئەپدەیتی بکات، پاشان بیکوژێنێتەوە. واتە کاتێک ئایفۆنەکە دەکڕیت نوێترین وەشانی لەسەر جێگیر کراوە. لە ئێستادا ئەپڵ ئەم ئامێرە لە ئەمریکا تاقی دەکاتەوە و وادیارە دەیەوێت لە مانگی داهاتووەوە لە چەند فرۆشگایەک بەردەستی بکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.