ئامێرە هەمەجۆرەکان 13, کانوونی یەکەم 2024

چاویلکەی زیرەکی بەهێزکراو بە ئەندرۆید لە ڕێگایە

گووگڵ پلاتفۆرمی تایبەتی خۆی بەناوی Android XR بۆ ئەو ئامێرانەی شیاوی لەبەرکردنن Wearables نمایش کرد و یەکەمین بەرهەمی ئەو، پڕۆژەی موهان دەبێت. گوگڵ لە دانیشتنێکی هەواڵییدا ڕایگەیاند کە چاویلکەی تێهەڵکێش کراو لەگەڵ پلاتفۆرمی Android XR لە داهاتوودا بەردەست دەکرێن، بەڵام وردەکاریی زیاتری سەبارەت بە کاتی بەردەست خستن نەخستە ڕوو.

جارێ دیار نییە کە چاویلکە زیرەکەکانی بەهێزکراو بە ئەندرۆید لەلایەن گووگڵ، سامسۆنگ یان ڕکابەرەکانی تر دروست دەکرێن. ڕەنگە سامسۆنگ یەکەم کۆمپانیا بێت کە چاویلکەی Android XR نمایش بکات. تا ئەم خولەکە پێشنمایشێک Preview لەو چاویلکەیە کە لە چوارچێوەی هێدسێت دایە، بەناوی پڕۆژەی موهان پێشکەش کراوە و سیستەمی Android XRی لە ڕێگەیەوە خرایە ڕوو.

گوگڵ دەڵێت:

“ئێمە بەزوویی تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی چاویلکە زیرەکەکان بە پلاتفۆرمی Android XR لەگەڵ گروپێکی بچووکی بەکارهێنەران، دەست پێدەکەین و ئەوە هاوکاریمان دەکات لە دروست کردنی بەرهەمی بەسوود”.

گووگڵ سەبارەت بە پڕۆژەی موهان دەڵێت:

“ئەو هێدسێتە دەتوانێت تێکەڵ بوون لەگەڵ ناوەڕۆک زۆرتر بکات. ئێمە پێمان وایە پەرەپێدەران دەتوانن کەڵک لە هێدسێت وەربگرن بۆ دروست کردنی ئەپڵیکەیشن بۆ هەردوو ئامێرەکە”. هەروەها ئەوان لە چەند ڤیدیۆیەکدا، مۆدێلێکی سەرەتایی لە چاویلکەیەکی ڕەشیان نمایش کرد کە دەتوانن لە خوارەوە بینەری بن.

لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت کە بەکارهێنەر هەندێک فرمان و ڕێسا لەلایەن ژیری دەستکردی جێمنای سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندنی قەفەسە وەردەگرێت. بەکارهێنەر پرسیار دەکات کە کەرەستەی تەرازووەکە لە کوێیە؟ ئەویش وەڵام دەداتەوە: دواجار لەسەر کۆنسڵی تەنیشت تۆ بینیم.

سەرچاوە Zoom IT
بۆچونی تۆ