ژیری دەستکرد AI
23, ئاب 2024
مایکرۆسۆفت ژیری دەستکردی Phi-3.5ی وەکو ڕکابەری GPT-4o ناساند

مایکرۆسۆفت نوێترین وەشانی ژیری دەستکردی خۆی بەناوی Phi-3.5 ناساند. ئەو ژیرییە دەتوانێت ڕکابەری GPT-4o بکات و لە هەندێک لە بێنچمارکەکاندا لە ڕکابەرەکانی خۆی وەکو Llama 3.1 و GPT-4o باشتر دەرکەوتووە.

ئەگەرچی مایکرۆسۆفت و OpenAI هاوکارییەکی نزیکیان هەیە لە بواری ژیری دەستکرددا، بەڵام مایکرۆسۆفت هەوڵ دەدات کە ژیری دەستکردی تایبەتی خۆی پەرە پێبدات.
بەپێی ڕاپۆڕتی Venturebeat ئەو ژیرییە سێ وەشانی دەبێت:
- وەشانی Phi 3.5 mini instruct بە ٣.٨٢ ملیار پرامێتەر
- وەشانی Phi 3.5 MoE instruct بە ٤٢ ملیار پرامێتەر
- وەشانی Phi 3.5 vision instruct بە ٤١.١٥ ملیار پرامێتەر

دەتوانن ژیری دەستکردی Phi-3.5 و تەواوی ژیرییە دەستکردەکانی تری مایکڕۆسۆفت لەم بەستەرەوە تاقی بکەنەوە:
https://huggingface.co/microsoft