ڕێدمی
22, ئاب 2025
هەردوو مۆبایلی Redmi Note 15 Pro و Redmi Note 15 Pro+ بە پاتری 7,000 مللی ئەمپێری نمایش کران
ئەمڕۆ لە چین شاومی زنجیرەی Redmi Note 15 نمایش کرد کە دوو مۆدێلی پرۆ لە خۆ دەگرێت. بەروارد بە نەوەی پێشووتر لە ڕووی پاتری، چیپسێت و ڕوونما باشتر کراون.
هەردوو مۆدێلەکە ڕوونماکانیان قەبارەی 6.83 ئینجە لە جۆری AMOELD و ڕوونیان 1280*2772 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە و ڕووناکی کۆتاییان دەگاتە 3,200 نیت.
جۆری پرۆ پڵەس چیسپێتی Snapdragon 7s Gen 4 لە خۆ دەگرێت کە چەند پێش ئێستا لەلایەن کواڵکۆم نمایش کرا. هەروەها جۆری پرۆ چیپسێتی Dimensity 7400 لە خۆ دەگرێت.
هەردوو مۆدێلەکە پاترییەکانیان 7,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرن بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات بۆ جۆری پرۆ پڵەس و 45 وات بۆ جۆری پرۆ. هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە (Reverse Charging) دەکەن بە خێرایی 22.5 وات.
مۆبایلەکان کامێرای سەرەکییان ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و کامێرای گۆشەفراوانیش ڕوونی 8 مێگاپیسکڵە، هەروەها جۆری پرۆ پڵەس کامێرایەکی دیکەی تێلەفۆتۆ هەیە بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ. بڕوانامەی IP69 و IP69K هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز ئاو. بە ڕووکاری HyperOS 2 بنەچە لەسەر ئەندرۆید 15 کار دەکەن.
نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ پڵەس بریتییە لە 278 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، هەروەها نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ بریتییە لە 208 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.