ئەپڵ
24, تشرینی یەکەم 2024
ئەپڵ وادەی نمایش کردنی ماکە نوێیەکانی ئاشکرا کرد
لە کۆتاییدا و دوای چەندین دەنگۆ و هەواڵی دزە پێکراو، ئەپڵ ڕایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکەن بە نمایش کردنی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانی ماک بە چیپسێتی Apple M4، هەروەها ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێیەکان دەبێت.
دوایین دەنگۆکان باس لەوە دەکەن ئەپڵ بەنیازە هەر یەک لە ماک بووک پڕۆی 14 ئینج و 16 ئینج بە چیپسێتی Apple M4 نوێ بکاتەوە، هاوشان لەگەڵ iMac و Mac Mini. هەروەها چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت Mac Mini نوێ، دیزاینەکەی نوێ بکرێتەوە و دەرچەی USB-A لە خۆ نەگرێت.
نوێکراوەتەوە لە (٢٨ – ١٠ – ٢٠٢٤): دوای بڵاو کردنەوەی هەندێک هەڵە بەدی کرا و ڕاست کرایەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.