رەقەکاڵا 28, ئەیلوول 2022

ئێنتێڵ نەوەی سیانزەیەمی لە پرۆسێسەرەکانی Raptor Lake بۆ کۆمپیوتەری سەر مێز ڕاگەیاند

 

ئێنتێڵ نوێترین پرۆسێسەرەکانی بۆ کۆمپیوتەری سەر مێز لە ژێر کۆد نەرمی Raptor Lake ڕاگەیاند، ئێنتێڵ دەڵێت پرۆسێسەرە نوێیەکان 15% باشتر کراون لە تاک thread و 41% باشتر کراون لە ڕووی فرە Thread بەروارد بە نەوەی دوانزەیەم

بەرزترین پرۆسێسەر Intel Core i9-13900K ـە و 8 ناووکی جۆری P لە خۆ دەگرێت (بەکار دێت بۆ کاری قورس) و 16 ناووکی جۆری E لە خۆ دەگرێت (بەکار دێت بۆ کاری ڕۆژانە و ئاسایی)، هەروەها 32Threads لە خۆ دەگرێت، ناووکی جۆری P خێرایی تاوەکو 5.8 گێگاهێرتز دەبێت و خێرایی ناووکی جۆری E تاوەکو 4.3 گێگاهێرتز دەبێت، وزەی پێویست بۆ کارپێکردنی پرۆسێسەرەکە بە شێوەی ئاسایی 125 وات و لە بەرزترین ئاست 253 وات دەبێت، جۆری دووەم 13900KF دەبێت کە لە ڕووی گرافیکەوە هەندێک لاوازترە لە جۆری یەکەم، نرخی فەرمی ڕانەگەیاندراوە بەڵام پێشبینی دەکرێت جۆری یەکەم نرخی 589 دۆلار و جۆری دووەم 564 دۆلار بێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئێنتێڵ intel
بۆچونی تۆ