ئەی ئێم دی 7, کانوونی دووەم 2025

ئەی ئێم دی زنجیرە گرافیک کاردی Radeon RX 9070 و FSR 4 ڕاگەیاند

ئەی ئێم دی لە کۆنگرەی CES 2025 زنجیرە گرافیک کاردی Radeon RX 9070 پیشان دا کە لەسەر بناغەی RDNA 4 دروست کراوە و تاکە گرافیک کاردن کە پشتگیری لە نەوەی نوێی تەکنەلۆژیای FSR 4 دەکەن کە بۆ بەرزکردنەوەی ڕوونی یارییەکان بەکاردێت.
AMD is only providing small details about its RDNA 4 architecture.هەردوو گرافیک کاردی RX 9070 XT و RX 9070 لەسەر بنچینەی 4 نانۆمەتری بنیات نراوە و نەوەی دووەمی ژیری دەستکردی ئەی ئێم دی و سێیەم نەوەی Ray Tracing لە خۆ دەگرن. ئەوەشمان بیر نەچێت ئەو یارییانەی پشتگیری لە FSR 3.1 دەکەن ڕاستەوخۆ پشتگیری لە FSR 4 دەکەن بە بێ ئەوەی پێویست بە هیچ شتێک بکات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ