هەواڵ 8, ئازار 2020

ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری Ghost of Tsushima بۆ PS4 ئاشکرا کرا

کۆمپانیای Sony ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری Ghost of Tsushima ـی تایبەت بە سەکۆی PS4 ئاشکرا کرد.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای Sony ڕایگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 26 ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا، یاری Ghost of Tsushima بۆ بەکارهێنەرانی PS4 بەردەست دەکات. یارییەکە تایبەت دەبێت بە سەکۆی PS4 و چاوەڕوان ناکرێت بۆ هیچ سەکۆیەکی دیکە بەردەست بکرێت. هەروەها کۆمپانیاکە ترایڵەری یارییەکەشی بڵاوکردەوە.

چیرۆکی یارییەکە باس لە ساڵی 1270 ـی زاینی و سەردەمی داگیرکاری مەنغۆلەکان دەکات لە ژاپۆن، ڕۆڵگێڕی سەرەکی یارییەکە Jin Sakai ـە و یاریزان لە نێو یارییەکەدا پێویستە لە جیهانێکی کراوەدا دەست بە گەڕان بکات بە بێ هەبوونی هیچ ڕێبەری و ئامانجێک. یارییەکە لە لایەن کۆمپانیای Sucker Punch Productions گەشەی پێدراوە و لە لایەن کۆمپانیای Sony Interactive Entertainment بڵاو دەکرێتەوە.

نرخی یارییەکە 69.99$ دەبێت و نرخی جۆرێکی دیکەی 169.99$ دەبێت. لە ئێستاوە بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی پێشوەختە لە ماڵپەڕی فەرمی Sony.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ