ئێڵ جی 9, کانوونی دووەم 2025

ئێڵ جی مۆنیتەرێکی تەنکی بە قەبارەی 32 ئینج و ڕوونی 6K نمایش کرد

ئێڵ جی مۆنیتەری LG UltraFine لە کۆنگرەی CES 2025 نمایش کرد. لەسەر ستاندێکی تەنک جێگیر دەکرێت و ڕوونی 6K پشتگیری لە Thunderbolt 5 دەکات. واتا توانای گواستنەوەی داتای هەیە تاکو 120Gbps. ڕوونماکەی لە جۆری Nano IPS Black، ئێڵ جی دەڵێت “ڕەنگەکان بە زۆر لە ڕاستییەوە نزیکن و Contrast بەرزە”.

نرخی مۆنیتەرەکە 2,479 دۆلار دەبێت و تاکو ئێستا زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی نازانین، وەک تێکڕایی نوێ بوونەوەی یان کاتی بەردەست بوونی.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان ئێڵ جی CES CES 2025 LG
بۆچونی تۆ