ئەپ و نەرمەکاڵا
21, ئەیلوول 2023
یوتیوب ئەپێکی تایبەتی بۆ دەستکاری کردنی ڤیدیۆ ڕاگەیاند

یوتیوب ئەمڕۆ بۆنەی Made on YouTube بەست و کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد و ئەپێکی نوێی بەناوی YouTube Create ڕاگەیاند. کە ڕێگەت پێدەدات ڕاستەوخۆ لەسەر مۆبایلەکەت دەستکاری ڤیدیۆ بکەیت. ئەم هەنگاوەی یوتیوب هەمان جێ پێی تیک تۆک دەگرێتەوە کە ئەپی CupCut تایبەت بە دەستکاری کردنی ڤیدیۆ تایبەت بە خۆی هەیە.
ئەپەکە کۆمەڵێک ئامرازی دەستکاریکردنی ڤیدیۆ لە خۆ دەگرێت. لەوانە دەستکاریکردن و بڕین، دانانی Caption بەشێوەیەکی خۆکارانە، بوونی فلتەر، بوونی کۆمەڵێک کاریگەری (Effects)، Transition، کۆمەڵێک میوزیکی خۆڕایی.
ئەپی YouTube Create بەخۆڕایی و بە شێوەی تاقیکاری لەسەر ئەندرۆید لە چەند وڵاتێکی دیاری کراو بەردەست دەبێت. وەک ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەندەنوسیا، هیندستان، کۆریا و سەنگافورە. وا بڕیارە لە ساڵی داهاتووش ئەپەکە لەسەر ئای ئۆ ئێس بەردەست ببێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.