ژیری دەستکرد AI 20, ئاب 2025

تەنها بە داواکردن لە زیرەکی دەستکرد دەتوانیت دەستکاری وێنەکانت بکەیت لە گووگڵ فۆتۆس

لە پاڵ ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێیەکانی، گووگڵ ئەمڕۆ نوێکردنەوەیەکی گرنگیشی بۆ ئەپی Google Photos بەردەست خست. ئێستا تەنها دەتوانیت بە پرسیار کردن لە زیرەکی دەستکرد دەستکاری وێنەکانت بکەیت و ئەم تایبەتمەندییە یەکەم جار بۆ زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 10 لە ئەمریکا بەردەست دەبێت.

بۆ نموونە لەم وێنەیەدا تەنها داوا دەکەیت لە زیرەکی دەستکرد ئەو ڕووناکییەکەی لە وێنەکەدا هەیە لایبەرێت، ئەویش ڕاستەوخۆ فەرمانەکە جێبەجێ دەکات.

یاخوود بۆ نموونە دەتوانیت داوای لێ بکەیت کە وێنەیەکی کۆن نوێ بکاتەوە و ئەویش ڕاستەوخۆ ئەنجامی دەدات. ئەمانە و چەندین کرداری دیکەش تەنها بە داوا کردن لەم زیرەکی دەستکردە ئەنجام دەدرێت وەک لابردنی تەنێک و بەرز کردنەوەی ڕوونی و زیاتریش.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ