ئامێرە هەمەجۆرەکان
25, ئایار 2019
کۆمپانیای ئهمەزۆن کار له‌سه‌ر ئامێرێکی تازه ده‌کات که له ڕێگه‌ی ده‌نگی مرۆڤه‌وه ده‌زانێت که دۆخی دەرونیت چۆنه

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕ Bloomberg، کۆمپانیای ئه‌مازۆن سه‌رقاڵی دروست کردنی ئامێرێکی نوێیە و ئامێره‌که‌ش هاوشێوه‌ی ئامێری Alexa دەبێت که هه‌مان کۆمپانیا به‌رهه‌می هێناوه. ئامێری Alexa کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ گرتووه که ده‌توانیت فه‌رمان بده‌یت به ئامێره‌که و کاره‌کانت بۆ ئه‌نجام بدات، وه ئامێرهکەش له‌ڕێگه‌ی مایکەوە گوێی له فه‌رمانه‌کانت ده‌گرێت و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه، بۆ نمونە، کڕینی شتومەکە له ڕێگه‌ی بازاڕی سەرهێڵ (ئۆنلاین) و داواکردنی گۆرانی، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی شوێنێک، نیشاندانی شوێنه‌که، و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌و شوێنه. واته به‌گشتی کۆمه‌ڵێك کاری ژیانی ڕۆژانه‌ت بۆ ئه‌نجام ده‌دات و بۆت ئاسان ده‌کات.
هەر لەم سۆنگەیەوە، هه‌ربۆیه ئەمەزۆن بە نیازە ئامێرێکی نوێ دروست بکات و ئه‌مجاره‌یان تایبه‌ت بێت به زانینی دۆخی دەروونی ئه‌و که‌سه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌کردنی. جێی باسه کۆمپانیای ناوبراو ئه‌وه‌ی بڵاوکردۆته‌وه ئامێره‌که وه‌كو هاوشێوه‌ی کاتژمێری ده‌ستی له‌ده‌ست ده‌کرێت و دەتوانرێت پەیوەست بکرێت به ئەپێکی مۆبایلی زیره‌ک و مایکی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گوێی له ده‌نگی که‌سه‌که بێت و بتوانێت دۆخی دەروونی ئەو کەسە بناسێته‌وه.
شایەنی باسە، لە ئێستادا ڕوون نییە ئەم ئامێرە بەردەست دەکرێت یان نا، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەمەزۆن داهێناننامەی بۆ ئامێرەکە تۆمارکردووە و لە لایەن دەستەی نەرمەواڵەی دەنگی ئەلێکسا و دەستەی Lab126ـەوە کار لەسەر پەرەپێدانی دەکرێت.
سەرچاوە :
- Bloomberg
- Business Insider